پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی بەراورد بە دوێنێ بەرز بونەوەی بەخۆیەوە بینی، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تادێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 150 و 200 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 427 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,450 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.