زاری كرمانجی-سۆران
ئامینا زكری، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، دەلێت: ” پارتی لەسەر بنەمای نیشتیمانیبوون و نەتەوەیبوون دامەزراوە، هەمیشە باوەڕی بە پێكەوەبوون و پێكەوە كاركردن هەبووە، لەسەر ئەم ڕێبازەش هەمیشە قوربانی داوە، بەڵام ڕاستییەك هەیە كە ئەوەی خۆی بەردەوام لەسەر چۆك نەبوبێت بۆ دوژمنانی نەتەوەكەی هەرگیز بیری لەلای بە چۆك داخستنی هاوخوێنەكانی نیشتیمانەكەی نابێت، بەڵام مخابن ئەمڕۆ پلانی دوژمنەكانمان هاوزمانی خۆمان جێ بەجێی دەكەن”.
پێش شەست ساڵ بەر لە ئەمڕۆ باپیرت و دواتر ئەوانەی لەسەر ئەو رێچكەیە درێژەیان پێدا ئەو خەونەیان هەر بە خەون مایەوە، بۆیە ئەمڕۆ تۆ و ئەوانەی دوای تۆش هەر بەو خەیاڵە سەردەنێنەوە.
دەشڵێت: ” دەبێت چ شانازیەك بێت بۆ گەورەی پارتی و چ بچوكیەك بێت بۆ ئێوە كە هەمو گەورەبوونی خۆتان لە دژایەتی و شكانی پارتی دەبیننەوە، بۆیە گرنگە بیرتان بخرێتەوەو دەزانم بیرشتان نەچووە كە كاتێك شەڕی سەپاندنی ئیرادە كرابێت لەگەڵ پارتی، ئەوەی شكاوە پارتی نەبووە, نە شكست پێناسەی پارتی بووە، نە بێ هیوایی”.
لە كۆتایدا ئاماژە بەوەدەدات” ” لەڕێبازی ئێمەدا تەنیا بۆ خوداو دایكی شەهیدو پێشمەرگەو ئاڵا و میللەتەكەمان سەرمان دانەواندووەو دادەنەوێنین، ئێمە شارەزای ئەم دەست بادانەین لەگەڵ ئێوەو مێژووی دورو نزیك پێمان دەڵێت، ئێوە هەمیشە تەرەفی دۆڕاوو دەست شكاوبوون، چونكە ڕوتان لە دوژمنانی میللەتەكەمان و پشتتان لە میللەتە.

































































