پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی سەرجەم دراوەكان گۆڕانییان بەسەر داهاتووە.”
نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران :
100 دۆلار بە 147,400 دینارە.
100 دۆلار بە 3ملیۆن و350 هەزار تومەنی ئێرانیە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە1858 لیرەیە.
100 یۆرۆ بە 97 دۆلارە.
100 پاوەن بە 113 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,200 دیناری عێڕاقییە
100هەزار تومەنی ئێرانی 4400 دیناری عێراقییە .
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، ئەوەش دەخاتەڕوو:” هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلار، دوای قسەی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق هات كە دەڵێت هەوڵدەدەین بەهای دۆلار وەك ساڵانی رابردوو جێگیر بكەین كە بڕی 100 دۆلار بەرامبەر بە 119,000 هەزار دیناری عیراقی بوو، بۆ ترس و نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستكردووە، ئەمەش وایكردووە كە جموجۆڵی گۆڕینەوەی دراو زیاد ببێت.”