زارى کرمانجى:
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: ”بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووجار هێرشمان کردووەتە سەر ئیسرائیل، وە لە هێرشەکان بەردەوام دەبین.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ”لە بەردەوامبوون لەسەر رێبازی دژایەتیکردنی داگیرکار بۆ سەرکەوتنی خەڵکەکەمان لە فەلەستین و لوبنان، لە وەڵامدانەوەی ئەو کوشتارگانەی لە دژی منداڵان و ژنان و پیرو پەککەوتەکان دەکرێت، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردە سەر باکووری خاکی داگیرکراومان“.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.