بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە ماوەى یەک هەفتەدا لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بەهۆى ڕووداوەکانى هاتووچۆ ٢٧ کەس برینداربوونە.
ئیبڕاهیم باڵەکى لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران حەوت ڕووداوى هاتووچۆ هەبووە، بەو هۆیەوە ٢٧ کەس برینداربوونە، بەڵام هیچ کەسێک گیانى لەدەست نەداوە”.
پتر روونیکردەوە، زۆربەى ڕووداوەکان وەرگەڕانى ئۆتۆمبێل بووە، هۆکارەکەشى بۆ خێرا لێخوڕین و ناشارەزایى شوفێرانە لە هاژۆتنى ئۆتۆمبێل”.