زاری كرمانجی-سۆران
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەگەرچی لە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لەم چەند ڕۆژەدا نرخەكەی دابەزیووەو دوو جۆرە نەوتیش هەیە كە جیاوازن لە ڕووی نرخەوە”.
گووتیشی: ” نرخی بەرمیلێك نەوت كە لە بەغداوە دێت، بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی ناوخۆیی بە 140 هەزار دینارە.
































































