شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
نەبوونی شوێنی مانەوەی پزیشكان لە نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، كێشەی بۆ پزیشكانی نەخۆشخانەكە و ئاستەنگی لە هەمبەر كارەكانیانی دروستكردبوو، دوای بڕیاری دروستكردنی خانەی پزیشكان لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ناوبراو، لە ئێستادا هەروەكو بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران ئاماژەی بۆ دەكات دروستكردنی خانووهكه قۆتاخی باشی بڕیووە.
ڕێزان باڵەك، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند”لە ئێستادا هەیكەلی خانەی پزیشكان لە تەواو بووندایە و قۆناخی باشی بڕیوە، كارەكان زۆر بە ڕێك و پێكی و بە شێوەیەكی خێرا بەڕێوە دەچن.”
ئەوەشی خستە ڕوو” ئەم خانەیە بەشی دە پزیشك دەكات و ژوورەكان هەموویان سویتن، پرۆژەكەش لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران بەڕێوەدەچێ.”