پشتیوان كەریم- حاجی ئۆمەران :
كێشە ناوخۆییەكانی ئێران كاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی حاجی ئۆمەران دروستكردووەو هەروەكو بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەكە ئاماژەی بۆ دەكات:” ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و بەڵام كەمێك لاواز بووە.”
سیروان حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەش دەخاتە ڕوو:” گرژییەكانی ئەم دواییەی وڵاتی ئێران، بۆتە هۆكارێك بۆ لاوازبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەكە.”