زارى کرمانجى-ڕواندز:
چەند هەفتەیەک پێش ئێستە، نرخى مریشک بەردەوام لە دابەزین بوو، بەڵام جارێکى دیکە نرخەکەى بەرزبووەوە.
کاکە عەبدوڵلا، مریشکفرۆشێکى قەزاى ڕواندزە لەمبارەیەوە گووتى: ” ئێستە نرخى کیلۆیەک مریشک بە ٢ هەزارو ٩٥٠ دینارەو دوێنێ بە ٣ هەزار دینار بوو، بەڵام چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نرخى یەک کیلۆ مریشک بە ٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو”.
لە ئێستەدا نرخی یەک کیلۆ مریشک ٥٠٠ بۆ ٧٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشى بۆ کەمبوونەوەى مریشک لە کێلگە پەلەوەرییەکان دەگەڕێننەوە.

































































