زارى كرمانجى-رِواندز
ئەحمەد قادر، قائمقامی قەزای ڕواندز، بڵاوی كردووەتەوە: ” بەیاوەری بەڕێوبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیار و بەڵێندەری پڕۆژە سەردانی گوندی “پیروسوای كۆن”ـمان كرد.
دەشڵێ: دوای پێداچوونەوە بە كێشە و گرفتەكانی بەردەم قیڕتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوند، بەڵێندەری پڕۆژەمان ڕاسپارد لە ماوەیەكی نزیك دەست بە كارەكانی بكات، تاكو لە ماوەی دیاریكراوی خۆی كارەكانی تەواو بكرێن”.
ئاشكراشی دەكات: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی پێنج سەد ملیۆن دینار لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.

































































