زاری كرمانجی-قەسرێ
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەستكرا بە قیڕتاوكردنی ڕێگای سەرەكی ناحیەی قەسرێ لە سنووری قەزای چۆمان”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدرێت، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیمان سەرپەرشتی دەكرێت.


































































