زاری كرمانجی- ڕواندز:
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز، لە فەیسبووكی خۆی بڵاوكردەوە، بەیاوەری بەڕێوبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیار و بەڵێندەری پڕۆژە سەردانی گوندی “پیروسوای كۆن”ـمان كرد.
قایمقامی قەزای ڕواندز، دەشڵێ: دوای پێداچوونەوە بە كێشە و گرفتەكانی بەردەم قیڕتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوند، بەڵێندەری پڕۆژەمان ڕاسپارد لە ماوەیەكی نزیك دەست بە كارەكانی بكات، تاكو لە ماوەی دیاریكراوی خۆی كارەكانی تەواو بكرێن، پڕۆژەكەش بە گوژمەی پێنج سەد ملیۆن دینار لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.