زاری كرمانجی-سۆران:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، له دۆخێك‌دا ده‌ستبه‌كار بوو، كه لێشاوێك ئالنگاری باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كێشابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توانی ڕووبەڕووی هه‌موو ئه‌و ئالنگارییانه ببێتەوە و به‌سه‌ر زۆرترین كۆسپی به‌رده‌م سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا زاڵ بێت.
هەروەها هەموو ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به خزمه‌تكردن هاووڵاتیانه‌وه و ئه‌وانه‌ی ڕه‌هه‌ندی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌دا به‌رگێكی نوێی به به‌ر كرا و توانرا هه‌نگاوی گه‌وره له‌و بواره‌دا بنرێن، له‌وانه‌ش، به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیان، مێدیا، ڕێكخراوه ناحكوومەتییه‌كان، ئاواره و په‌نابه‌ران و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
به درووشمی كوردستانێكی به‌هێز، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی له 10ی ته‌ممووزی ساڵی 2019 پێك هات.
ئەو کابینەیە له 19 وه‌زاره‌ت و 12 فه‌رمانگه و ده‌سته‌ی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان پێكدێت و وێڕای ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییه ئابووری و سیاسییانه‌ی له به‌رده‌میشیدا هه‌بوون، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و توانیی هه‌نگاوی گه‌وره له ڕووی ڕێكخستن و چاكسازییه‌وه بنێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ش کە په‌یوه‌ندییان به خزمه‌تی هاووڵاتیانه‌وه هه‌بوون، به‌رگێكی نوێیان له‌به‌ر كرا و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان چوونه قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر و چه‌ندان بواری له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرته‌وه.
ئه‌وانیش بریتی بوون لە؛
بواری پێكه‌وه ژیان: له‌كاتێكدا هه‌شت پێكهاته‌ی ئایینی و ئاینزاكان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ئه‌م كابینه‌یه توانیویه‌تی 457 شوێنی ئایینی درووست بكات.
بواری مێدیا: له‌سه‌ر چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی بنه‌مای دیموكراسی و ئازادییه‌كان و ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕه‌خسێندراوه، له هه‌رێمی كوردستان 126 كه‌ناڵی ناوخۆیی، 31 كه‌ناڵی ئاسمانی، 176 ڕادیۆ، 121 ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و 988 ڕۆژنامه و گۆڤار به ئازادی كار ده‌كه‌ن.
بواری ڕێكخراوه ناحكوومەتییه‌كان: له كوردستان 5001 ڕێكخراوی ناوخۆیی و بیانی تۆماركراون و زه‌مینه‌ی كاریان له بواره جیاوازه‌كاندا بۆیان ڕه‌خسێندراوه.
له‌بواری ئاواره و په‌نابه‌ران: فه‌راهه‌مكردنی هاوكاریی مرۆیی به تێچووی 842 ملیۆن دۆلاری ساڵانه بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له 31 كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان.
بواری شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان یانیش لامه‌ركه‌زی: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تدا ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و داراییه‌كان بۆ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان شۆڕ بكرێنه‌وه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خزمه‌تگوزاریی نوێی بۆ ئاسانكاری له ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان دامه‌زراند.

































































