مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق كوژرانی شەش چەكداری داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق كه ئهمرِۆ سێشهممه 8ـى تشرينى يهكهم بڵاوكراوهتهوه ، هاتووە “فڕۆكە جەنگییەكانمان، حەشارگەیەكی داعشیان لە ناوچەی ئەلعەیس لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردوومان كرد و بەم هۆیەوە شەش لە چەكدارانی ڕێكخراوەكە كوژراون،”
دەشڵێت “بەردەوام دەبین لە تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە و لەناو بردنی پاشماوە و شانە نووستووەكانی داعش.”