زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە بەهەبوونی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە باخچەی هاووڵاتییەك لە گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا، دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوەو زیانەكان كەمتر بكەنەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیمان، لە ڕووداوەكە جیا لە زەرەری ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبوو، هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكەش دیارنییە.