زاری كرمانجی – سۆران :
بەربژێری ژمارە 21ـى نەوەی نوێ، بە نووسراوێك ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی لە كشانەوەی لە لیستی نەوەی نوێ ئاگادار كردووەتەوە .
شاتوو فەرەیدوون حەمە ساڵح، كاندیدی ژمارە 21ـى نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆكاری كشانەوەی لە لیستی نەوەی نوێ بۆ نادادی لە ڕیزبەند و ڕاستگۆ نەبوونی بەرپرسانی جووڵانەوەكە گەڕاندەوە و دەڵێ “تا ئێستا هیچ ڕێكلام و پۆستەرێكم بۆ نەكراوە و نادادی لە ڕیزبەند و ماف و ئیمتیازەكانی ناو لیستەكە هەیە و ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان.”
دەشڵێت “بە نووسراوێك داوام ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن كردووە، كاری یاسایی بكەن بۆ سڕینەوەی ناوەكەم لە لیستی نەوەی نوێ.”

































































