رۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2022، دوو ساڵ لەمەوبەر، هاوکار جاف ئەفسەرى باڵاى دژە تیرۆر، لە کردەوەیەکى تیرۆرستى بە دەستى وەهاب هەڵەبجەیى شەهید بوو.
دوو ساڵ پێش ئێستا، وەهاب هەڵەبجەیی و دارودەستەكەی، لە ڕێگەى بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكەی و تەقاندنەوەی، لە شاری هەولێر کردەوەیەکی تیرۆر*یستیان ئەنجامدا، بەو هۆیەوە هاوکار جاف، ئەفسەری باڵای دژە تیرۆر شەهید بوو، هاوسەرو دوو منداڵ و خوشكەکەشى برینداربوون.
دواى چەند رۆژێک، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە كواڵیتی بەرز ڤیدیۆى چۆنییەتی كردە تیرۆر*یستییەكەی لە هەولێر ئاشكرا كرد.
لەو کردە تیرۆریستیە، چەند ئەندامێكی دژە تیرۆری یەكێتی، کە تا ئێستە نەگیراون، دێنە هەولێر و عەقید هاوكار جاف تیر*ۆر دەكەن، هەرچەندە دوو ساڵ تێپەڕبووە بەڵام تۆمەتبارانی سەرەكی تیر*ۆری عەقید هاوكار جاف لەلایەن سەرانی یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی داڵدەدراون و ئامادە نییە رادەستی یاسایان بکات.