مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لە بەغدا، دەستگیركردنی سواڵكەرێكی ڕاگەیاند كە زیاتر لە 18 ملیۆن دیناری عێراقی پێ بووە
بنكەی پۆلیسی سۆمەر بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی پۆلیسی شەعب و هێزێكی تایبەت، لە گەڕەكی سۆمەر سواڵكەرێكیان دەستگیركرد كە لە نێو جانتایەكی جلوبەرگ، بڕی هەژدە ملیۆن و 500 هەزار دیناری هەڵگرتبوو.
لە ئێستادا سواڵكردن لە عێراق نایاسایییە و هەر كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیر بكرێت بۆ ماوەی سێ مانگ دەخرێتە زیندان.
ساڵی ڕابردوو عێراق زیاتر لە 10 هەزار سوڵكەری (پاكستانی و سووریای و بەنگلادیشی) ڕەوانەی وڵاتەكانیان كردەوە و لەم ساڵیشدا بەپێی ئامارێكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ، زیاتر لە 500 هەزار سواڵكەر لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەن .