زاری كرمانجی-سۆران
ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێری لە ژووری بازرگانی هەولێر، دەڵێت: ” حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەڕبریوە لەسەر كردنەوەی نووسینگەی ژووری بارزگانی لە ئیدارەی سۆران، ڕێكارەكانیش لە تەواوبووندایە و تەنانەت زەویش وەرگیراوە بۆ دروستكردنەوەی باڵەخانەی، بە كردنەوەی ئەو نووسینگەیەش ئاسانكارییەكی زۆر بۆ بازرگانی ئەو دەڤەرە دەڕەخسێـت و لەمەودا پێویست ناكات بازرگانانی ئەو دەڤەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان یان بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان سەردانی هەولێر بكەن.
ڕەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری لە ژووری بازرگانی هەولێر، گووتیشی ” كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسرور سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە گەشە كردنی جولەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئاسانكاری كردن بۆ بازرگانان لە شێوازی كاركردنیان، هەروەها ژووری بارزگانی هەولێر دەرفەتی ئەوە بۆ بارزگانانی هەولێر دەرەخسێنیت، كە بەشداری لە پێشانگاكانی نێودەوڵەتی بارزگانی بكەن، ساڵانە چەندین جار بارزگانانی شاری هەولێر بواری ئەوەیان بۆ دەرەخسێت و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت، كە بەشداری لەم جۆرە پیشانگایانە بكەن”.
ئاماژە بەوەشدەدات: ” سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر، هەمیشە بە گرنگییەوە چاودێری جوڵەی بازرگانی دەكەن و گوێ لە پێشنیارەكانی بازرگانان دەگیرێت، چونكە بازرگانی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بوژانەوە ئابووری هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ڕەخساندنی هەلی كارو زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دەستەبەركردنی پێداویستی بۆ هاووڵاتییان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری حكوومەتی هەرێم، جێگەی متمانە بووە بۆ ئەوەی بازرگانان سەرمایەیان بخەنەگەڕ”.
ڕەشید مستەفا میرخان، دەشڵێت: ” ئاسانكاری و برەودان بە بازرگانی، هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی بەشێكی بەرچاو لە بازرگانانی هەرێمی كوردستان، دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە بەدڵنیاییەوە ئەركی هەر تاكێكی ئەم وڵاتەیە كەوا دەنگ بەم لایەنە بدەن كە دەبینن خەمخۆر و دڵسۆزە بۆ وڵات، هەروەك دروشمی ئەم حیزبە (ئارامی و ئاوەدانی و پێكەوەیی و خۆڕاگرییە).