سەردار قازی ـ سۆران:
دوای ساڵانێك دابڕان بەهۆی بەڕێوەنەچوونی پاڵەوانێتی ـەوە، جارێكی دیكە یاریزانانی تیپی تۆپی دەستی یانەی سۆران، كۆمەڵیان گرت و گەڕانەوە نێو یاریگە.
یانەی سۆران، دەستیكردووە بە ئامادەسازییەكانی بەمەبەستی بەشداریكردن لەخولی نایابی كوردستان، بۆ یاریی تۆپی دەست.
فەرمان ئیسماعیل، گوتەبێژی یانەی سۆران، وردەكاری ئامادەسازییەكان دەخاتەروو:” بۆندی زۆربەی یاریزانانمان نوێ كردۆتەوە بۆ بەشداری كردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست، هەروەها ئەگەر هەیە یاریزانێكی پیشەگەریش بگوازێتەوە ریزەكانی یانە.”
فەرمان درێژەی پێدەدات:” ئەمڕۆ چوارشەمە بۆندكان رادەگەیندرێن ئامادەكاریەكانیش بەردەوامن لە هۆڵی داخراوی یانەكەمان لە یاریگەی یانەی وەرزشی سۆران هەروەها بریارە بەرواری ۲۱/۱٠/۲٠۲۲ گەری یەكەمی خولەكە بەڕێوەدەچێت.”
بڕیارە رۆژی هەینی لەنێو یاریگەی خۆی سۆران، لەیەكەمین تاقیكردنەوەی پێشوازی لەیانەی ئاڵا بكات.