پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی ڕووی بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە هەزار دیناری دیکە ڕووی زلە بەرز بونەوە کردووە، بە هۆی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو موشەک بارانکردنی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە نرخی دۆلار لە جیهان و هەرێمی کوردستان تا دێت بە های دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار دەکات، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تادێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 155,500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 300 و 200 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 430 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 130 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,450 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,550 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.