” تا ئێستا 726 سەربازى ئیسرائیلى کوژراون”
بەختیار سەباح-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێوڕەسمی یادی یەکەمین ساڵیادی هێرشی ٧ى ئۆکتۆبەرى 2023، کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە کەرتی غەززە، لە ئیسرائیل دەستیپێکرد.
لە شارۆچکەی رعیم، جەماوەرێکی زۆر خەڵک بە خولەکێک بێدەنگی ساڵیادی هێرشهكهی 7ی ئۆکتۆبەرى 2023 بزووتنهوهی حهماسیان كردهوه.
لە یەکەمین ساڵیادی ئەو هێرشانەی حەماس دەستیپێکرد کە لە ئەنجامدا هەڵمەتێکی سەربازی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە لێكهوتهوه، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 40 هەزار ئامانجی لە کەرتی غەززە كردوهته ئامانج و 4700 رێڕهوی تونێلی دۆزیوەتەوە و هەزار ئامانجی لەناوبردووە.
زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی یەک ساڵى شەڕدا:
سوپای ئیسرائیل باسی لهوهكردوه، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 زیانهكان بهمجۆره بون.
726 سەربازی ئیسرائیلی کوژران.
لە هەڵمەتی سەربازیدا 380 کەسیان کوژراون.
لە شەڕەکانی ناو غەززە 346 کەس کوژراون.
لە شەڕەکاندا 4576 سەرباز برینداربوون.
لە ئەنجامی ڕوداوەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا کە سوپا دیاری نەکردووە، 56 سەرباز کوژراون.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا 300 هەزار سەربازی یەدەگ وەرگیراون.
بهپێی ئامارهكان، 82%ی دامەزراوەکان پیاون و 18% ژنن.
ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل دەریدەخەن کە:
13 هەزار و 200 موشەک لە غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران.
12 هەزار و 400 موشەکی دیکە لە لوبنانەوە هەڵدران.
60 موشەک لە سوریاوە ئاڕاستە کران.
180 موشەک لە یەمەنەوە.
400 موشەک لە ئێرانەوە.
































































