زاری كرمانجی-دیانا
بەگۆتەی خاوەن ڕەز و باخەكانی گوندەكانی بناری چیای حەسەنبەگ لە سنووری ناحیەی دیانا، ئەمساڵ بەروبوومی میوەی باخچەیی ئەم وەرزەی پایز لە گەشەكردندایە، ئەوەش بۆ خاوەنەكانی خێری داوەتەوە”.
وەك بۆ زاری كرمانجی باسیان لێوەكرد: ” بەهۆی ئەوەی ناوچەكەیان كۆێستانە، بەشێكی زۆر لە مێوەی رهز و باخچەیی بەتایبەت (ترێ، هەنار، بەهێ، هەنجیر، كرۆسك، سماق) لەم وەرزەی ئێستادا واتە لە پایز پێدەگەن، كە جگەلە پێداویستی خۆیان، بەشێك لەم جۆرە میوانە هاوردەی بازاڕەكان و دەكەن و نرخەكەشیان باشە.