زاری کرمانجی :
بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێکی گوندی شیوانی سەر بە قەزای سیدەکان بەناوی ” دانا عەلی ” تەمەن 25 ساڵان بە برینداری گەیێندرایە لامان کە لایەکی جەستەی شوێنەواری ساچمەی تاپڕی پێوە دیار بوو .
کاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئاشکراشی کرد:” لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنمان چارەسەری سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا و رێوشوێنی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی سۆران کرا .
کەسێکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دانای 25 ساڵان بە گولەی تاپڕ بریندار بوو، لە سۆران گیانی لە دەستدا، تەرمەکەی لە گۆڕستانی گوندی شیوان بەخاک دەسپێردرێت” .
































































