لە ساڵیادی هێرشی 7-10-2023 كە بززوتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە ئاماری یەكساڵی بڵاو كردەوە.
وسپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ” لە ماوەی ئەو ساڵەدا 17 هەزار ئەندامی بزووتنەوەی حەماسیان لە غەززە كوشتووە و 800 كەسی دیكەیان كە 90 یان فەرماندە بووە لە لوبنان پێگەیان هەبووە لە ناو بردووە، هەروەها چوار هەزار و 700 تونێلیان لە كەرتی غەززە دۆزیوەتەوە”.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە لە ماوەی ئەو یەكساڵە ” هێرشی كردووەتە سەر 100 هەزار پێگەی حزبوڵای لوبنان”.
سوپای ئیسرائیل زیاتر روونیانی كردۆتە” لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا هەشت سەركردە و فەرماندەی باڵای حەماس و 30 فەرماندەی فەوجی و 165 جێگری فەرماندەی حەماسیان كوشتووە و هێرشیان كردووەتە سەر 40 هەزار و 300 ئامانج لە كەرتی غەززە”.
بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل” لە ساڵی ڕابردوودا 728 سەربازی ئیسرائیل كوژراون و 26 هەزار موشەك ئاراستەی ئیسرائیل كراون”.
لە لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە” 41 هەزار فەلەستینی لە كەرتی غەززە كوژراون”.


































































