زارى کرمانجى-سۆران:
میدیاکانی نزیک لە ئیسرائیل بڵاویانکردۆتەوە ئیسرائیل هێرشەکەی سەر ئێرانی دواخستووەو لە بری ئەوە بڕیاری داوە گرووپە شیعەچەکدارەکانی عێراق بکاتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشکردووە تەلئەبیب بڕیاری داوە هێرش بکاتە سەر ئەو گروپانە لە عێراق و بە پێی زانیاری ئەو میدیایانە پێدەچێت ئەمشەو چەند ئامانجێکی لە ناو خاکی عێراقدا بپێكێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دو رۆژی رابردوودا بە هۆی هێرشی درۆنی موقاومەی ئیسلامی عێراق لە جۆلان نزیکەی ٣٠ سەربازی ئیسرائیلی لە بنکەیەکی سەربازی کوژران و بریندار بوون.

































































