كابینەی نۆیەم 424 مێگاوات كارەبای زیاد كردووە بۆ نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی
زاری كرمانجی :
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی بەرهەمهێنانی 131 كیلۆ وات كارەبای بە تیشكی خۆر ڕاگەیاند كە لەسەر بودجەی وەزارەت بە 114 هەزار دۆلار جێبەجێ كراوە.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغی یەكەمدا 131 كیلۆ وات كارەبایە. لەم كابینەیەدا هەمو هەوڵێك دراوە بۆ زیادكردنی بڕی كارەبا كە تەنها لەم كابینەیەدا 424 مێگاوات كارەبا زیادە خراوەتە نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی و 1200 مێگاوات كارەبای تریش ئیستا كاری لەسەر دەكرێت، كە ئەوەش بە بەكارهێنانی وزەیە، بەبێ دەركردنی گازی ژەهراوی.
وەزیری كارەبا گوتیشی: هەر لەم كابینەیەدا هەرسێ پڕۆژەی 29 مێگاواتی كە لەكار كەوتبوون، بەكار خراونەتەوە و وێستگەی تاسڵووجەش لە سلێمانی تەواو دەكرێت.
هەر لەم بارەیەوە، عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی فەرمانگەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان گوتی: ئەم پڕۆژەیە لە خزمەت بەرهەمهێنانی كارەبایە، بەڵام هیوادارین بە شێوەیەكی فراوان بڵاو بێتەوە، تا بتوانین سەلامەتیی ژینگەیی لە كوردستان دەستەبەر بكەین.