“گومان دەكرێت خۆی لە نێو بارمتە ئیسرائیلییەكان شاردبێتەوە”
بەگوێرەی ڕاپۆرتی “جەرشەلیم پۆست”، كەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی قەتەری بەشدار لە دانوستانەكانی ئازادكردنی بارمتەكان هەفتەی ڕابردوو بە بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەكانیان ڕاگەیاندووە “یەحیا سینوەر، فەرماندەی حەماس بێسەروشوێن بووە و ئێستا كەس نییە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ نێوەندگرانی قەتەر.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشكردووە ” پێیان وایە سینوەر خۆی لەنێو بارمتەكاندا گەمارۆداوە بۆ ئەوەی سەلامەت بێت”.
شاردنەوەی یەحیا سینوەر لە كاتێكدایە كە سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك بەرپرسی باڵای گرووپی حەماسی كوشتووە.
ڕاپۆرتی كەناڵە ئیسرائیلییەكە لە زاری بەرپرسانی قەتەرەوە بڵاویكردووەتەوە” سەرەڕای ئەوەی لەبارەی یەحیا سێنوارەوە نەزانراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە كە كوژرا بێت”.
































































