لەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەزگای فڕۆکەوانی ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەرەوەو ناوەوەی وڵاتەکە راگرت.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە کە راگرتنی ئەو گەشتە ئاسمانیانە لەمشەوە تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.
هەر ئەمشەو یەک شەممە پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند” هێرشی ئێمە بۆ سەر قەوارەی زایۆنیستی بۆ هێنانەدی ئاشتی بوو بۆ ناوچەکە و کۆنترۆڵکردنی ئەو گرژییانەی کە ئەو رژێمە دروستی کردووە”. سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت” هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەوارەی زایۆنیستی بە ئامانجی سنووردارکردنی دڕندەیی و پێشگرتن لە فراوانکردنی تاوانەکانی لە ناوچەکە بوو”.
” بە هیوای سەرکەوتنی هەوڵەکانی ئاگربەست، خۆمان لە وەڵامدانەوەی دەستبەجێ بۆ تیرۆرکردنی میوانەکەمان شەهید هەنیە بەدوور گرت”.( پزیشکیان بەم شێوەیە لێدوانیدا).
هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە وەشاندنی گورزی سەربازی ئیسرائیلی لە ئان و ساتدایە.