گووتەبێژی پۆلیسی كەركووك بە كەناڵەكانی راگەیاند ” دوێنێ ژنێكی دانیشتووی سلێمانی لە ماڵی خوشكی لە گەڕەكی ئیمام قاسمی كەركووك، لەلایەن براكەیەوە بە 5 گووللە كوژرا.”
عامر نووریزیاتر روونیكردەوە “بكوژ پیسەی پۆلیسە لە حكومەتی هەرێم و دانیشتووی هەولێرە، ئێوارەی دوێنێ بە پێنج گوللە خوشكەكەی لە ماڵی خوشكێكی دیكەیان لە كەركووك داوەتەبەر دەسترێژەی گووللە.”
گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك لە بارەی هۆكاری ئەم تاوانەی گەرانەوە بۆ ” كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، دواتر رایكردووە و ئێستاش تیمەكانیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا.”
ئەو ژنەی كوژراوە تەمەنی 41 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە، هاوسەرگیریی كردووە و لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە، خاوەنی سێ منداڵ بووە، بە پێی قسەكانی رائید عامر نووری “ژنەكە بە تەنیا دەژیا.”
































































