مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی :
بە بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان کراوە، خوێندکاران و قوتابییانی تازە وەرگیراو لە قۆناخی یەکەم لە کاتی پەیوەندی کردن بە بەشەکانیان
لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵخی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە) بڕیار درا بە:
١- خوێندکار/قوتابی دەتوانێت لە هەر دادنوسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕ بکاتەوە.
٢- ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاکوو کۆتایی سمیستەری یەکەم.