ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی ڕایگەیاند کە ٨٨ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فرانکۆفۆنی (ڕێکخراوی وڵاتانی فەرەنسی زمان) لە نێویاندا فەرەنسا و کەنەدا، داوای ئاگربەستی “دەستبەجێ و بەردەوام” لە لوبنان دەکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەی “فرانکۆفۆنی”دا، ماکرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە بە کۆی دەنگ لەگەڵ ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بەردەوامین و پابەندبوونی خۆمان بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندووە.
































































