زاری کرمانجی-ڕواندز:
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگەی گشتی رواندز-بێخاڵ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، ٣ گەنج بریندار بوون.
لەسەر ڕێگەی ڕواندز-بێخاڵ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگاو پیکاب دێر، لە ئەنجامدا سێ گەنج بەناوەکانی ( سێبور ستار) و ( محەمەد جبار ) و گەنجیێکی دیکەی گوندی گەرەوان، خاوەنی پیکاب دێر، بریندار بوون.
باوکی یەکێک لە بریندارەکان لەمبارەیەوە بۆ زاری کرمانجی گووتی: ” شەوی رابردوو کوڕەکەم کە خاوەنی ئۆتۆمبێڵی ئۆپل ئۆمیگا بوو، لەو رووداوە لوتی شکاوەو قاچیشی درزی داوە، هاوڕێیەکەشی کە لەگەڵی بووە، دەم و چاوی بە خراپی برینداربووەو ١٢ تەقەلەیان داوەتێ”.
































































