زاری كرمانجی – سیدەكان:
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەی چەند ساڵێكە هەردوو گوندی شیوان و نزاری لە سنووری قەزای سیدەكان كە رێژەی دانیشتوانیان زیاتر لە چوار سەد ماڵ دەبێت، گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە .
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، ئاشكراشی كرد:” خۆشبەختانە لە سەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رەزامەندی وەرگیراوە بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی ئەو دوو گوندە كە خۆی لە دابەشكردنی تۆڕی ئاو و دروست كردنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەبینێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی لە فەرمانگەی ئاوی سیدەكان، بە زاری كرمانجی دراوە، لە سنووری دەڤەری برادۆست نزیكەی 100 گوند بە هۆكاری جیاواز كێشە و گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
































































