شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
ئەگەر سەوزە نەخۆین دەروون و جەستەمان رووبەرووی خەمۆكی، بۆنی ناخۆشی لەش، تێكچوونی بینین و…هتد، دەبێتەوە.
سەوزە چەندین پێكهاتەی تێدایە كە لە هیچ خۆراكێكی تردا نادۆزرێتەوە و ئەگەر وازی لێ بهێنین لە رووی تەندروستییەوە كێشەمان بۆ دروست دەبێت.
لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا روون بۆتەوە كەم خواردنی سەوزە، هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و مردن، چونكە سەوزەكان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، كانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و دژەئۆكسانن، ئەو خۆراكانەی پێك دێن لە سەوزە توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنیان هەیە و نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، هەروەها بەسوودە بۆ كرداری هەرس، لە لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتردا ئەوەیان سەلماندووە ئەو ژەمانەی ڕێژەیەكی زۆر سەوزەیان تێدایە توانای كەمبوونەوەی نەخۆشی دڵ و جەڵتە كەم دەكەنەوە، دوای ئەوەی بەراوردییان كردووە لە نێوان ئەنجامەكانی ئەوانەی كە لە ژەمەكانیاندا سەوزە زۆر دەخۆن بەراورد بەوانەی كەم دەیخۆن، یا هەر نایخۆن، بۆیان دەركەوتووە سەوزە خۆرەكان توشبوونیان بە نەخۆشی دڵ كەمترە بەراورد بەوانی دیكە.