محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
دوای سکاڵای هاووڵاتییان لە زۆری دەنگی گزۆزی ماتۆڕ سکیلەکان بێزار کردنیان، شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، ئاسایش و پۆلیسی قەزای هەریر، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕ سکیلەکان بەڕێوەچوو”.
لە هەڵمەتەكەدا :”توانرا ژمارەیەک ماتۆڕ سکێل دەستیان بەسەر داب گیرێت و ئەم هەڵمەتانش بەردەوامی دەبێت.
ماوەیەکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك لە شارو شارۆچكەكان، بەشێک لە ماتۆڕ سکێلەکان بوونەتە هۆکاری بێزارکردنی خەڵک، هاونیشتیمانیان داوا دەکەن هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕِ سکێلەکان بەردەوامی هەبێت.