زاری كرمانجی – زاری كرمانجی :
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند كە یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ عێراق واژۆ كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە عێراقییەكان لە توركیا.
عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
دەشڵێت “لەمیانی دیدارەكەدا یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەر دوو وڵات بۆ “بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە عێراقییەكان لە توركیا” واژوو كراوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هەردوو وڵات لەداهاتوو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی هاوكاری یەكتر دەبن.