زاری كرمانجی – سۆران :
كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویان كردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە بۆردوومانێكی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە سەختی بریندار بووە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ڕۆژی كوژرانی حەسەن نەسرولڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی، ئیسماعیل قائانی لە هیچ بۆنەیەك دەرنەكەوتووە.
لە هەواڵەكە ئاماژە بەوەش كراوە كە قائانی لەو شوێنەدا بووە كە هاشم سەفیەدین جێگرەوەی نەسروڵڵای تێدا بۆردوومان كراوە.
هاوكات جگە لە میدیاكانی ئیسرائیل، هیچ لایەنێكی فەرمی و نزیك لە ئێران، هەواڵی برینداربوونی قائانی تا ئێستا پشتڕاست نەكردووەتەوە.