زاری كرمانجی – سۆران :
هەواڵی ڕاكردنی سەركردەیەكی دیاری شیعەكان، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقی تەنیوە و باس لەوە دەكەن ئەوەی دوێنێ هەڕەشەی لە هێزەكانی ئەمەریكا و ئيسرائيل دەكرد، ئەمڕۆ لە ترسی گیانی خۆی عێراقی بەجێهێشتووە .
بەپێی هەواڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قەیس خەزعەلی ڕێبەری جوڵانەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە دوێنێوە عێراقی جێ هێشتووە و بەرەو ئێران ڕۆیشتووە. لە هەواڵەكە ئاماژە بەوەش كراوە خەزعەلی لە ترسی بە ئامانج گرتنی لە لایەن ئیسرائیلەوە وڵاتی جێ هێشتووە.