زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه له سنووری پارێزگای ئه‌نبار به‌رپرسێكی حكوومی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران.
ڕووداوەکە له ناحیه‌ی به‌غدادی رۆژئاوای ئه‌نبار بووە، کە به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژران.
شایەتحالەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، کە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه و به ده‌ستڕێژی گولـله (فیراس ئه‌لعوبه‌یدی) به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای رومادی و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووە.































































