زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
جووتیارێكی سنووری ناحیەی بارزان ڕووبەرێكی زۆری بە “كولەكی زستانە” داچاندووە. بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆریش دەڵێت: ئەو ناوچەیە زۆر بە پیتە بۆ كشتوكاڵ كردن، ئەگەر گرینكی زیاتری پێ بدرێت.
محەممەد مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: جووتیارێكی گوندی هەربۆ لە سنووری ناحیەی بارزان سەر بە قەزای مێرگەسۆر ١٠ دۆنم زەوی بە كولەكی زستانە “قوندك” داچاندووە، ئەمەش بەرهەمی باشی هەبووە.
هەروەها گووتیشی: دەڤەری بارزان ناوچەیەكی زۆر بە پیت و باشە بۆ كشتوكاڵ كردن، ئەگەر گرینگی پێ بدرێت و هاوكاری و پاڵپشتی جووتیاران بكرێت.