زاری كرمانجی-سۆران:
بۆ خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی كتێبی”ڕێبەریی دروستنووسین، بۆ نووسراوە فەرمییەكان” لە نووسینی محەممەد تەها شێخانی، داواكارین لە نوێنەری گشت دامودەزگا حكوومییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێبەرییەكە، بە ئامانجی پەیڕەوكردن و یەكدەستیی نووسین و بەكارهێنانی یەك شێوازی كڵێشەی نوسراوی فەرمی لە هەموو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.