زارى کرمانجى:
پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە، 26 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
ئەمڕۆ شەممە، پێنجـی تشرینی یەكەم، پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە، ”زیاتر لە 26 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن”.
ئەوەشى روونکردووەتەوە، بڕیار بوو 45 هەزار پێشمەرگە بۆ مانگی هەشت لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەوە وەربگرن، بەڵام بەهۆی كەمیی ئامێرەكان، نەتوانراوە ئەو ژمارە زۆرە بە هەژماری من وەربگرن، بۆ مانگی داهاتوو 45 هەزار پێشمەرگە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن.
پڕۆژەی “هەژماری من” لە مانگى رابردوو بڵاوی كردبووەوە، كەمتر لە ساڵێكدا 600 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی، هەولێر و دهۆك خۆیان لە پڕۆژەكە تۆمار كردووە و زیاد لە 250 ئامێری ڕاكێشانی پارەشی لە هەرێمی كوردستان هەن.