بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند ” لە چەند رۆژی داھاتوودا باقی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری کێشەکانی مووچه دەکەن”.
مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاوی کردەوە كە “وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی خەرج نەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەک ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق دەبێت.
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەكاونتی خۆی نووسیویەتی ” تا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حكوومهتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت.”
زیاتر روونیكردۆتەوە ” لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”
































































