زاری كرمانجی-سۆران:
گۆشتی مریشك یەكێكە لەو خۆراكە تەندروستانەی كە رێژەیەكی زۆر لە پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە، بەڵام ئایا زانیوتە هەندێك پارچە و شوێن لە گۆشتی مریشكدا هەیە زیانبەخشن و هەرگیز نابێت بخورێن.
بەشێوەیەكی گشتی ئەو شوێن و پارچانەی گۆشتی مریشك كە نابێت بخورێن بریتین لەمانەی خوارەوە:-
كلكی مریشك
مەترسیدارترین شوێنی مریشك كلكەكەیەتی كە دەكەوێتە سەرووی كۆمییەوە، ئەم شوێنە پڕە لە چەوری زیانبەخش كە دەبێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان، ئەمە جگە لەوەی زیانێكی زۆریش بە كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ دەگەیەنێت بەهۆی زەحمەتی هەرسبوونی.
پێستی مریشك
پێستی مریشك رێژەیەكی بەرزی چەوری تێدایە كە دەبێتە هۆكاری زیادبوونی كێش و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا.
باڵی مریشك
ئەو مریشكانەی لەنێو كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرهەم دەهێنرین، خواردنی باڵەكانیان باش نین، چونكە بەشێك لەو مریشكانە لە رێگەی باڵەكانیانەوە دەرزی نەخۆشی و پەتاكانیان لێ دەدرێت.
سییەكانی مریشك
سییەكانی مریشك شوێنی كۆبوونەوەی بەكتریا و ماددە زیانبەخشەكانە كە هەندێكیان تەنانەت بە كوڵان و بەرزی پلەی گەرمیش لەناوناچن.
سەری مریشك
نەك تەنیا سەری مریشك نەخۆن، بەڵكو لەنێو مەنجەڵیش نەی كوڵێنن، چونكە چەندان ماددەی زیانبەخشی تێدایە كە مەترسین بۆ سەر گیانی مرۆڤ.

































































