بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە چەند چالاکییەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مین/ هەولێر، لە گوندەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران، ژمارەیەکى زۆر مین و پاشماوەى تەقەمەنى جەنگى دۆزرانەوە، دواتریش لەلایەن تیمەکان گواستراونەتەوەو
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ” لە کێلگە مینی (بەری خیزی) لە گوندی (ناوبەرگە)ى سەر بە قەزای چۆمان هەشت مینی دژەکەس لە جۆری SB33 لە کاتی کارکردنى تیمەکانى میکانیکەل دۆزرانەوە، هەروەها ٨ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دیکەو ٢٦ مینی دژەکەسى لە جۆری V69 لە سەنتەرى ناحیەى گەڵالەو سنووری قەزای چۆمان دۆزرانەوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە سەنتەرى قەزاى سیدەکانیش، ٣ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە، تەواوى ئەو مین و تەقەمەنیانە لەلایەن تیمەکانمان گواستراونەتەوە شوێنى مەبەست.