رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له مێژووی 20 ساڵه‌ی دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس ئه‌و عێراقه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای ئازادی، دیموكراسی ، فیدراڵی كه تێیدا ده‌ستوور ببێته پێوه‌ر بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ماف و هاوبه‌شی راسته‌قینه له نێوان گه‌ل و پێكهاته‌كان و تایبه‌تی گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له عێراقدا كه ده‌یان ساڵه له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كانی پێشووتر و به هۆی بێ به‌ڵێنی و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان مافه‌ره‌واكانی كوردیان پێشێڵ كرد و به ئاگر وئاسن وه‌ڵام دایه‌وه، وه‌ك بینرا ده‌سه‌ڵاتدانی ئێستای عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕژێمه‌كانی پێش خۆیان به‌ڵكو خراپتریش مامه‌ڵه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی بێ به‌شكردن و كۆتایی هێنان به‌و ئه‌زموون و هه‌ڕێمه‌یان دا كه پێش ئه‌وانیش بوونی هه‌بوو ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سیاسی گه‌مارۆدان ، به‌كارهێنانی هێز و میلیشا و دادگا و ڕێگه‌ی تر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێوخۆیی عێراقیشدا ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری و شڵه‌ژانه‌كان به شێوه‌یه‌ك بوون كه هیچ متمانه‌یه‌كی له ده‌ره‌وه و نێوخۆ بۆ عێراق نه‌هێشته‌وه ، به‌ڵام گه‌لی كورد هه‌میشه باوه‌ری به‌گفتگۆ و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و ده‌ستوور هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ر ی كێشه‌كانی نێوان هه‌وڵێر و به‌غدا و هه‌میشه هه‌وێنی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بووه هه‌رده‌م كاری بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و هاوبه‌شی كردووه و قۆناغی ئێستاش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌وڵی سه‌ره‌كیی و ده‌رفه‌تێكی تره بۆ عێراق تا به‌هه‌ڵه‌كانی رابردووییدا بچێته‌وه و ده‌ستوور و هاوبه‌شی بكاته پێوه‌ر به‌تایبه‌ت له نێوان كوردستان و عێراق ئه‌گینا هه‌رگیز سه‌قامگیری و ئاشتیی نایه‌ته دی .
هه‌ر چه‌نده هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له رابردوو له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوون و پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان و هاوبه‌شیان دا و نه‌یان برده سه‌ر ، ئه‌م گه‌ره‌شیان محه‌مه‌د شیاع سوودانی له ووتاری ده‌ستنیشانكردنی بۆ پیكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند كه ، كار ده‌كات له چوار چێوه‌ی ده‌ستوور بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردن بێ متمانه‌یی و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هه‌ر دوولا.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و جۆره ڵیدوانه هه‌نگاوێكی باشه ، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌مان بۆئه‌زموونی رابردوو پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێن و ڕێككه‌وتننامه‌كان له رابردوودا، ناتوانرێت هیچ ئومێد و هیوایه‌كی له سه‌ر بونیاتبنرێت، به‌ڵكو كاتی ئه‌وه هاتووه به شێوازی ڕێككه‌وتنی واژۆیی و كۆنكرێتی مه‌رجدار بكرێت ، ئه‌وه‌یش له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زڵهێزه‌وه وه‌ك گه‌واهیده‌رێك بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و به‌ڵێنه‌كان و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه .
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێی سه‌ركه‌وتووبێت له پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام عێراق له به‌رده‌م ده‌یان كێشه‌ی ئاڵۆز وكه‌له‌كه‌بوو و كۆسپی گه‌وره‌دایه و له‌گه‌ڵ قه‌یرانی گه‌وره و ئۆپۆزسیۆنی توره به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌درییه‌كان ، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێده‌نگی بشكێنن و ببنه گه‌وره‌ترین كۆسپ له‌به‌رده‌م حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانییدا .
بۆیه، ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه كاتێكی گونجاوه تا دوای تێپه‌ڕاندنی پرسی سه‌رۆككۆمار زۆر به‌یه‌كده‌نگی و به‌ته‌بایی ویسته‌ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كان به یه‌ك پاكێج دوور له به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی وه‌ك رابردووی هه‌ندێك لایه‌ن پێشكه‌ش به حكوومه‌تی نوێی سوودانی بكه‌ن تا مافه‌ره‌وا ده‌ستووریه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی مادده‌ی 140 و ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه 10 ساڵه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كانی عێراق خۆیان له جێبه‌جێكردنی پاشگه‌ز كردۆته‌وه ، هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌ده‌ین جاڕێكی تر عێراق به‌هۆی درز وناكۆكییه‌وه هەوڵی یاریکردن و دروستکردنی ناکۆکی بدەن لە نێوان هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كاندا .
چونكه یه‌كده‌نگی و ته‌بایی هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان سه‌نگ وپێگه هێزی زیاتر دەداتە لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی رێکكەوتنی لایەنی کوردی و شیعی، ئەزموونی رابردوو ئەوە دەسەلمێنێ کەوا لە غیابی بێ هێزیی پێگەی کورددا نەک رێکەوتنەکان، بەڵکو حکومەتی عیراق لەزۆر قۆناغه‌كاندا دەستوور و هاوبه‌شی جێبەجێ نەکردووە و سته‌مێكی زۆری له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی ده‌ستوور و یاسایی كردووه .
بۆیه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی نوێی عێراق پابه‌ند بێت له به‌ڵێنه‌كان و جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد ، به‌دڵنییایه‌ییه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه پابه‌ند و ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی له رووی ده‌ستووره‌وه ، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدانی عێراق ئه‌و راستییه‌ش به‌سه‌ڵمێنن كه جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌نها به‌كرده‌وه گرنگه نه‌ك به قسه وبه‌ڵێنی گه‌وره ، هه‌روه‌ها عێراق پێوسته كار له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان و نه‌هێشتنی میلیشا و گه‌نده‌ڵی و باشكردن ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی خێر له خۆ نه‌دیوویی عێراق بكات به‌تایبه‌ت كه متمانە لە نێوان خەڵک و حکومەت کە ئێستا زۆر لاوازە.
له عێراق دا ئه‌وه گرنگه بونیاتنی متمانه‌یه نه‌ك ته‌نها دروشم و قسه‌كردن ، باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ر بۆ به‌هێزكردنی متمانه له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور و هاوبه‌شی بكرێته پێوه‌ر، چونكه ئیتر نه گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق و نه هه‌رێمی كوردستان له‌و زیاتر به‌رگه‌ی مه‌ینه‌تیی و بێ به‌ڵێنییه‌كان عێراق ناگرن .
