زاری كرمانجی-پیران
ڕاگەیاندنی ناحیەی پیران بڵاوی كردووەتەوە: ” لە ڕێكەتی ٢٠٢٤/١٠/١ بەئامادەبوونی عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر و موختاری گوندی بریاوە، لیژنەی “رادەستكردنەوەی كێڵگەمینە پاككراوەكان” هەڵسان بە ڕادەستكردنەوەی زەوی (گەردی قیبلە) لە سنووری ناحیەی پیران، بەرووبەری، (٦٦٥٩) مەتر دووجا كە (١١) مین و (١٣) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی تێدا دۆزرانەوە و لەناوبردراون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەم كێڵگە مینە لەلایەن تیمەكانی دەستی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە پاڵپشتی رێكخراوی (ئای تی ف ITF)ی ووڵاتی سلۆڤینیا پاككرایەوە، بەمەش مەترسی لەسەر دانیشتووانی ناوچەكە هەڵگیرا”.