زاری كرمانجی-سۆران
بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ درێژ كرایەوە.
وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ” ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی داشكاندنی سزاكانی هاتوچۆ”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” داشکاندنی ٢٠٪ لە سزاکانی هاتوچۆ تا ٣١/٣/٢٠٢٥ درێژكراوەتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانە بەتایبەت شۆفێران.
































































