لافاو عوسمان
خیانەت چەندەها جۆری هەیە، بەڵام مێژوونووسان خیانەتیان پلە بەند کردووە، هیچ خیانەتێک ناگات بە خیانەت کردن لە نیشتیمانەکەت لەکاتی جەنگ، لە سەربازێکەوە بگرە تا دەگاتە سەرۆکی وڵات کاتێك خیانەت دەکەن، خوێنی هەزاران رۆلەی نیشتیمان و سەروەری و دەستکەوتی چەندەها ساڵ لەناو دەچێت.
بەدناوترین ناو لە مێژووی خیانەتکردن لە نیشتیمان, (بێندیت ئارنۆلد. Benedict Arnold)بوو. لە جەنگی شۆرشی ئەمریکادا, سەربازێکی لێهات و بەتوانا بوو، هەر لە کاتی بەرێوە چوونی جەنگی شۆرشی ئەمریکا دژی بەریتانیای داگیرکەر، لە ساڵی ١٧٨٠ پلەی بەرز کرایەوە بۆ (لیوای گەورە).
بۆچی ئارنۆلد خیانەتی لە ئەمریکا کرد؟
مێژوونوسان چەندین تیۆریان لەسەر خیابەتی ئارنۆلد هەیە، کە بریتیە لەوەی کەسێکی ( چاوچنۆک بوو، قەرزار بوو، ڕقی لە ئەفسەرەکانی تر بوو، رقی لە کۆنگرەی کیشوەری بوو، وە ئارەزووی مانەوەی هێزی داگیرکەری بەریتانیای هەبوو).
یەکەم کۆبوونەوەی نهێنی پێندیت لەگەڵ رائیدێکی بەریتانی بەناوی (جۆن ئاندرێی) خیانەتی بەدواداهات و بوە هۆی ڕادەستکردنی قەڵاکانی (وێست پۆینت). ئەم خیانەتە زیانێکی زۆری لە شۆرشی ئەمریکادا. دواجار بەریتانیا هیچ ئەو بەلێنانەی، کە لە رێکەوتنەکەدا هاتبوو لەگەل جەنەڕال پێندیت نەبردە سەر، تەنها گواستییەوە بۆ لەندەن لەوێشەوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە ١٤-ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە رووداوێکی نادیاردا مرد.
ئەوانەی خیانەت لە گەڵ و نیشتیمان دەکەن، لە مێژوودا ناویان دەبێتە (بەدناوترین) ناو هیچ کات نابنە شانازی بۆ خۆیان و گەلەکەیان.